هاوڵاتییەک لە قەڵادزێ بە تەزووی کارەبا گیانیلەدەستدا

درەنگانی شەوی رابردوو لە گوندی کەستانەی قەڵادزێ لە ئەنجامی دەستکاریکردنی تەقسیمی کارەبا هاوڵاتییەک گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، “کاتژمێر 1:45 خولەکی شەوی رابردوو تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی ( ن . م . م ) لەدایکبووی ساڵی 1990، رەگەزی نێر، دانیشتووی گوندی کەستانە-قەڵادزێ گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، دوای پشکنین و توێکاری بۆ تەرمەکەی، دەرکەوت بە تەزووی کارەبا گیانیلەدەستداوە، بە وتەی کەسوکارەکەشی “سەرقاڵی چاککردنی تەقسیمی کارەبایی بووە.”

ئاشکراشیکرد، “بۆ زانینی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەی، تەرمەکەی بەرێکرا بۆ پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخراوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوا داوای چارەنووسی دەستگیرکراوەکانی لە حکومەتی هەرێم دەکات

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەریی ڕۆژئاوا، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات چارەنووسی نوێنەران و ئەندامانی پەیەدە کە لە فڕۆکەخانەی…
Total
0
Share