ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چۆڵكرا

بەهۆی ترس لە چوونە ناوەوەی خۆپیشاندەران ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چۆڵكرا.

ئەمڕۆ دەیان كەس لە كارمەندانی گرێبەست و كرێی ڕۆژانەی سەر بە وەزارەتی كارەبا خۆپیشاندانێكیان لە بەردەم دەروازەی ناوچەی سەوزی بەغداد ئەنجامدا بۆ داواكردنی چەسپاندن و دامەزراندنیان.

لەمیانەی خۆپیشاندانەكەدا گرژی و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكاندا ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ خۆپیشاندەر برینداربوون.

بەهۆی ترس لە زیادبوونی بارگرژییەكان پەرلەمانتاران و فەرمانبەران بینای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان چۆڵكرد، كە دەكەوێتە ناو ناوچەی سەوز و ترس هەیە خۆپیشاندەران هەڵبكوتنەسەری.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق لەگەڵ ژەمی سێیەمدایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئۆمیكرۆن

بەرپرسێكی تەندروستیی عێراق لەگەڵ بەكارهێنانی سێیەم ژەمی ڤاكسینی دژەكۆرۆنایە، دەڵێت، كاریگەرییەكانی ئۆمیكرۆن لەسەر تووشبوو كەمدەكاتەوە. هەیسەم ئەلعوبەیدی، بەڕێوەبەر…
Total
0
Share