كورتهێنانی بودجە بەرۆكی عێراق بەرنادات و پێشنیاری هێنانەوەی پارەكانی دەرەوە دەكرێت

پەرلەمانتارێكی عێراقی ئاشكرایكردووە، پرۆژەبودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 بڕی 70 تریلیۆن دینار كورتهێنانی دەبێت، وتەكانی حكومەتیش بۆ ئەو مەبەستە بە “ناڕاست” ناودەبات.

ئەمڕۆ دووشەممە 23ی تشرینی دووەم، ڕیاز مەسعودی، پەرلەمانتاری عێراقی لە هاوپەیمانیی سائیرون بە میدیاكانی عێراقی ڕاگەیاندووە، “پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 بڕی 70 تریلیۆن دینار كورتهێنانی دەبێت گەربێتوو حكومەت چارەسەرەكان بۆ باشكردنی دۆخی دارایی نەخاتەڕوو”.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “وتەكانی حكومەت لەبارەی چارەسەركردنی قەیرانی دارایی عێراق سەرجەمیان بازاڕكارین و ناڕاستن”.

سەبارەت بە سیاسەتی دارایی عێراق، پەرلەمانتارەكەی سائیرون ئاماژەی بەوەكردووە، “پێویستە سیاسەتی دارایی عێراق چاكبكرێتەوە بە دانانی چارسەری دیراسەكراو”.

پێشنیار دەكرێت پارەكانی دەرەوە بهێندرێنەوە

لەلایەكی دیكەوە، هەر ئەمڕۆ ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، “هەرچەندە ژمارەیەكی دروست لە بەردەستدا نییە، بەڵام پێشبینی دەكرێت قەبارەی پارەكانی عێراق لە دەرەوەی وڵات بگاتە 500 ملیار دۆلار”.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “پرۆسەی هێنانەوەی پارەكانی عێراق بۆ ناوخۆ زۆر پێویستە، دەبێت حكومەتی عێراق هەنگاو بۆ ئەو مەبەستە بنێت، بەتایبەت گەڕانەوەی ئەو پارانە ڕێگایەك دەبێت بۆ ئەوەی وڵاتەكە لە قەیرانی دارایی دەربكات”.

 

 

بابەتی پێشتر

وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕەتی دەكاتەوە ناتانیاهۆ و بن سەلمان كۆبوبێتنەوە

بابەتی دواتر

ئەڵمانیا نەخۆشخانەیەك لە سلێمانی بونیاد دەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ دووشەممە دابەزی و هۆکارکەشی بۆ ئەو شەپۆلە کارەساتبارەی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە لە هیندستان، کە کاریگەری…
Total
0
Share