شێوازی وەرگرتنی تابلۆ نوێیەكەی ئۆتۆمبێل ڕاگەیەندرا

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر شێوازی وەرگرتنی تابلۆ نوێیەكەی ئۆتۆمبێلی ڕاگەیاند و پێویستی بەچەند هەنگاوێكە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لەهەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی، بۆ بەدەستهێنانی تابلۆ نوێیەكەی ئۆتۆمبێل بەو ژمارە و پیتەی کە ئارەزوت لێی هەیە، داواکاریی بەو شێوەیە پێشکەش بەهاتوچۆی هەولێر دەکەیت.

1 سەرەتا ئەو فۆڕمەی خوارەوە پڕدەكەیتەوە

دواتر فۆڕمەكە دەدەیت بەلیژنە لەناو هاتوچۆ.

دەشڵێت، دوای ئەو هەنگاوانە لەماوەیەکی زۆرکورت ڕەزامەندیی وەردەگریت، ئەگەر ژمارە و پیتەکە پێشتر داوانەکرابێت و بەردەست بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان: داوامانکردووە لە بودجەی ئەمساڵی عێراق سەرجەم سێ یەکەمەکان دابمەزرێن

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، داوامانکردووە سەرجەم سێ یەکەمەکان لە بودجەی ئەمساڵی عێراق جێگەیان بکرێتەوە.…
Total
0
Share