بۆچی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە کارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا نییە؟

سبەی دووشەممە، ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کۆدەبێتەوە و پرسى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار لە کارنامەکەدا نییە.

دوێنێ، فەرمانگەى کاروبارى ئەنجومەنى نوێنەران، کارنامەى کۆبوونەوەى رۆژی دووشەممەی ئەنجومەنەکەى بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە و بەپێی کارنامەکە، لە بڕگەى یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ژمارەیەک پەرلەمانتاری نوێ سوێندی یاسایی دەخۆن و بڕگەى دووەمیش، دەنگدانە لەسەر لیژنە هەمیشەییەکانى ئەنجومەنى نوێنەرانە.

پرسى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار لە کارنامەى دانیشتنەکەدا نییە و بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، هۆکارەکەى بۆ رێکنەکەوتنیان لەسەر پۆستى سەرۆککۆمار، دەگەڕێننەوە.

بەپێی زانیارییەکان، لە ئەگەری رێککەوتن لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار، لە دانیشتنی هەفتەی ئایندەی ئەنجومەنی نوێنەراندا، هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی: پلانی درێژخایەنمان بۆ سەرچنار داڕشتووە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی، رایگەیاند، پلانی درێژخایەنمان بۆ سەرچنار داڕشتووە. شاناز عامر، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی، رایگەیاند، سەرچنار لای هەمووان…
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی: بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندە ئاکام عومەرمان پێگەیشت

محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندەی گەنج ئاکام عومەر یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی پێشمەرگەمان…
Total
0
Share