لە گۆڕستانێکی سنووری هەولێر دەیان گۆڕی کریستیانەکان شێوێندران

لە گۆڕستانی کریستیانەکان، لە قەزای شەقڵاوە سەر بە پارێزگای هەولێر، زیاتر لە 40 گۆڕ شێوێندراون.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، رۆژی 14ـی 12، زیاتر لە 40 گۆڕ، لە گۆڕستانی کریستیانەکانی شەقڵاوە [کە دەکەوێتە گردی دێرێ-وە] شێوێندراون و گۆڕستانەکە بەتەواوی تێکدراوە.

سەرەڕای ئەوەی ماوەی دوو رۆژە ئەم کارە کراوە، دەزگا ئەمنییەکانی ناوچەکە رێگە نادەن هیچ کریستیانێک، یان کەناڵێکی میدیایی سەردانی ئەو شوێنە بکەن، ئەمەش نیگەرانیی هاوڵاتییانی لێکەوتووتەوە.

سەرچاوەیەک لە کریستیانەکانی شەقڵاوە رایگەیاند، ئەو شوێنە جگە لەوەی شوێنێکی مێژوویی و پیرۆزە، لە هەمان کاتدا وەکو شوێنێکی گەشتوگوزاری ئاینییش بەکاردەهێندرێت و ساڵانە دەیان هەزار کریستیان سەردانی دەکەن.

داواشدەکات، لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە گۆڕستان و شوێنە مێژووییەکانی کریستیانەکان بپارێزن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: کورتهێنانی بودجە زیاترە لە 64 تریلیۆن دینار و بەرمیلێک نەوت بە 80 دۆلار خەمڵێندراوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، کورتهێنانی بودجە زیاترە لە 64 تریلیۆن دینار و بەرمیلێک نەوت بە…
Total
0
Share