ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە.. یاسای پاراستنی ژینگە یەکێکە لە تەوەرەکان

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان

 

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، کۆبوونەوەکە ڕاپۆرتی کۆتایی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و ڕەشنووسی پرۆژە یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە دەخرێنەڕوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەکە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجامدەدرێت، کارنامەی کۆبوونەوەکە بریتییە لە:

پوختەی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس.

–  کۆنووسی کۆتایی تیمی چاودێریی دارایی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.

–  ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی کەرتی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان.

–  ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یەکەمی یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان – عێراق).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باوكی شه‌ش منداڵه‌.. پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ ته‌زووی كاره‌با گیانیله‌ده‌ستدا

پێشمەرگەیەكی كوردستان كە باوكی شه‌ش منداڵه‌، بە تەزووی كارەبا گیانیلەدەستدا. نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشەممە، پێشمه‌رگه‌یه‌ك لە هێزەكانی بەرگریی فریاکەوتنی…
Total
0
Share