سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغداد 320 ملیارەکەی هەرێمی کوردستان دەنێرێت

سەرکەوت شەمسەدین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد کە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو حکومەتی عێراق بڕی 320 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکات.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، سەرکەوت شەمسەدین وتی، “ڕۆژی پێنجشەممە 26ی تشرینی دووەم، دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەتەکانی عێراق کۆتایی دێت، ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو پشکی هەرێمی کوردستان کە 320 ملیار دینارە ڕەوانە دەکرێت”.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە 22ی تشرینی دووەم، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، وەزارەتی دارایی لیستی موچەی مانگەکانی 10ی 11ی بۆ پێدانی موچە ئامادەکردووە، بەڵام جارێ هیچ پارەیەکی ئەوتۆی لەبەردەست نیە بۆ دابەشکردنی موچە و هەر کاتێك حکومەتی عێراق پارەکەی نارد، حکومەتی هەرێم دەست بەدابەشكردنی دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێزەکانی حکومەتی دیمەشق: هێرشەکانمان لە گەڕەکە کوردییەکان راگرت

هێزەکانی حکومەتی دیمەشق رایگەیاند، لە کاتژمێر 03:00ـوە، هێرشەکانیان لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب راگرتووە. فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی حەلەب، سەر…
زیاتر ببینە

چەند رێنماییەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە بۆ شۆفێران بەمەبەستی خۆپاراستن لە زیانەکانی تەرزە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر چەند رێنماییەکی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە بەمەبەستی خۆپاراستنیان لە زیانەکانی تەرزە. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بەهۆی…
Total
0
Share