ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. لە مانگی ڕابردوودا 22 کۆڵبەر کوژراون و برینداربوون

 

بەپێی ئاماری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە مانگی ئایاردا لانیکەم 22 کۆڵبەر کوژراون.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئەو ژمارە کۆڵبەرەی لە مانی ئایاردا کوژراون و برینداربوون ڕێژەی 82%یان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بووە.

بەپێی ئامارەکە لە مانگی ڕابردوودا یەک کۆڵبەر کوژراوە و 21ی دیکە برینداربوون، کە زۆرترینیان لە پارێزگای کرماشان بووە و 11 حاڵەت بووە.

ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە، 18 حاڵەتیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بووە کە کوژراوێک و 17 بریندارن، هەروەها دوو حالەت لێدان بە چەک و دوو حاڵەتیش بە ڕووداوی سروشتی بوون.

بابەتی پێشتر

ئایا بایرن میونشن بیری لە كڕینی ڕۆناڵدۆ كردۆتەوە؟

بابەتی دواتر

نەیشن لیگ.. ئەمشەو ئەڵمانیا و ئیتاڵیا یاریی لوتكە دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تانکەرێکی سووتەمەنی گڕیگرت

لە ناحیەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی تانکەرێکی سووتەمەنی، دوای وەرگەڕانی، ‏سووتا، شۆفێرەكەی بریندار بووە. ‏ لە لێدوانێکدا…
Total
0
Share