بۆ جاری حەوتەم بە سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرایەوە

نەبیهـ بری

ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنان نەبیهـ بری بە سەرۆك هەڵبژاردەوە، بۆ جاری حەوتەم لەسەریەك لە مێژووی لوبناندا.

پاش هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بری وتی، دەستم درێژدەكەم بۆ هەمووان بۆ هەماهەنگی لەپێناو ڕزگاركردنی لوبنان.

بری كە خەڵكی وڵاتەكەی بە دژوارترین ساتەكانیاندا تێدەپەڕێت وتیشی، “هەر قسەیەك تایبەت نەبێت بە ژیانی خەڵك و هەر پلان و بەڵێن و بەرنامەیەك چارەسەری بۆ قەیرانەكان پێنەبێت و قسە و پلانی دەرەوەی چێوەی دیاریكراوە”.

سیاسییە لوبنانییەكە كە بە زیرەكی و ژیریی سیاسی جیادەكرێتەوە حەوتەم جارە لەسەریەك پارێزگاری لە پۆستەكەی دەكات، بەمەش بووە خاوەن درێژترین ویلایەتی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران لە جیهانی عەرەبیدا.

بری لە سەرجەم قۆناغە سیاسییەكاندا سەركەوتوو بووە لە خۆسەلماندن وەك نێوەندگیر لەنێوان سەرجەم هێزە سیاسییە جیاوازەكاندا، لەكاتێكدا بە هاوپەیمانی یەكەم و جێگیری (حزبوڵا) دادەنرێت وەك سەرۆكی (بزوتنەوەی ئەمەل).

نەبیهـ بری خاوەن جەماوەرێكی گەورەیە لە ناوچە شیعییەكاندا، لە ساڵی 1992ەوە، مێژووی گەیشتنی بە سەرۆكایەتیی پەرلەمان. سەرجەم كاندیدانی لیستەكەی كورسیی پەرلەمانیان بردەوە، لەكاتێكدا كورسییەكانی شیعە لە پەرلەمانی لوبنان لەمساڵدا لە پشكی ئەوەی ناودەبرێت بە “دووانەی نیشتمانی” (حزبوڵا و بزوتنەوەی ئەمەل) بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپۆرتێک: دووه‌م مه‌ترسیدارترین هۆكاری مردنی پێشوه‌خته‌ له‌ جیهاندا کەشوهەوایە

راپۆرتێکی نوێ ئاشکرایدەکات لە دوای بەدخۆراکی پیسبوونی هەوا دووه‌م مه‌ترسیدارترین هۆكاری مردنی پێشوه‌ختەیه‌ جیهاندا. راپۆرتەکە لەلایەن زانایانی دامه‌زراوه‌ی…
زیاتر ببینە

بەهۆی بڕیارێكی تاڵیبانەوە مامۆستایانی زانكۆی كابول دەستلەكاردەكێشنەوە

بزوتنەوەی تاڵیبان، گەنجێك كاندیددەكات بۆ پۆستی سەرۆكی زانكۆی كابول، مامۆستایانی زانكۆكە گەنجەكە بە “بێئەزموون” پێناسەدەكەن و دەستلەكاردەكێشنەوە. بەپێی…
Total
0
Share