بەرپرسێكی باڵای ئێران دەگاتە عێراق

بڕیارە سبەینێ جێگری سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی بەغداد بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراقدا كۆببێتەوە.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، سبەینێ یەكشەممە، عەلی سلاجقە جێگری سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی بەغداد دەكات لەلایەن وەزیری دەرەوەی عێراقەوە پێشوازی لێدەكرێت و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق زنجیرەیەك كۆبوونەوە ئەنجامبدات.

ئاماژە بەوە كراوە، تەوەری سەرەكی سەردانەكەی جێگری سەرۆك كۆماری ئێران بۆ عێراق پرسی ژینگەیە لەنێوان هەردوولادا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ترەمپ سزای ئەو وڵاتانە دەدات کە مامەڵەی بازرگانیی لەگەڵ ئێران دەکەن

دۆناڵد ترەمپ، سەپاندنی رەسمی گومرگی بەڕێژەی %25 بەسەر هەر وڵاتێکدا راگەیاند کە مامەڵەی بازرگانیی لەگەڵ ئێران بکات، ئەمەش بێگومان وڵاتی عێراقیش دەگرێتەوە.…
Total
0
Share