دۆناڵد ترەمپ، سەپاندنی رەسمی گومرگی بەڕێژەی %25 بەسەر هەر وڵاتێکدا راگەیاند کە مامەڵەی بازرگانیی لەگەڵ ئێران بکات، ئەمەش بێگومان وڵاتی عێراقیش دەگرێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دەڵێت، “لە ئێستاوە، هەر وڵاتێک مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران بکات، دەبێت باجی گومرگی %25 لەسەر تەواوی مامەڵەکانی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بدات”.
ترەمپ بەبێ خستنەڕووی وردەکاریی زیاتر وتی، ئەم بڕیارە کۆتاییە و یەکلاکەرەوەیە”.
ئەوە لەکاتێکدایە، لەکاتێکدا کۆشکی سپی تاوەکو ئێستا هیچ بەڵگەنامەیەکی رەسمی لەسەر ئەم سیاستە لە ماڵپەڕەکەی بڵاونەکردووەتەوە، هەروەها هیچ زانیارییەکیش دەربارەی ئەو بنەما یاساییەی کە ترەمپ پشتی پێدەبەستێت بۆ سەپاندنی ئەم باجە، یان ئایا ئەم بڕیارە هەموو هاوبەشە بازرگانییەکانی ئێران دەگرێتەوە یان نا، بڵاونەکراوەتەوە.
جێی ئاماژەیە، قەبارەی مامەڵە بازرگانییەکانی نێوان عێراق و ئێران ساڵانە دەگاتە نزیکەی 10ملیار دۆلار.