ڕاپۆرتێكی ئەمنی: ئایفۆن بە كوژاوەییش هاكدەكرێت

ڕاپۆرتێكی نوێ لەبارەی ڕادەی پارێزراویی ئامێری مۆبایلی ئایفۆن لە هاككردن زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات.

پسپۆڕانی ئاسایشی سیبریانی لە ئەڵمانیا، بەدواداچوونێكیان كردووە و ئەنجامەكەی لە ماڵپەڕی ” Tech Radar”دا بڵاوكراوەتەوە و دەڵێت، ئەو كاتەی پەیوەستی تۆڕی پەیوەندیكردن و ئینتەرنێت نییە و تەنانەت بە كوژاوەییش، ئامێری مۆبایلی ئایفۆن هاكدەكرێت.

تاقیكردنەوەكە لە زانكۆی تەكنەلۆجیی دارمشتاتی ئەڵمانیا كراوە و ئاشكرایكردووە، لە كاتی كارپێكردنی ئامێری ئایفۆن بە دۆخی بەكارهێنانی وزەی كەم، هاككەران دەتوانن هێرشەكانیان بۆ سەر ئامێرەكە دەستپێبكەن و پرۆگرام و بابەتی زیانبەخشی بۆ بنێرن.

دۆخی بەكارهێنانی وزەی كەم، وادەكات چەندین خزمەتگوزاریی ئامێری مۆبایلی زیرەك وەك بلوتووس و پەیوەندیكردن لە نزیكەوە، تەنانەت لە كاتی كوژاندنەوەی مۆبایلەكە یاخود بەتاڵبوونەوەی وزەی پاترییەكەی كاربكەن و بەوەش هاككەران دەتوانن مۆبایلەكان هاكبكەن، وەك ڕاپۆرتە ئەڵمانییەكە پێیگەیشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە وزەی سەوز كاردەكات.. تۆیۆتا بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكانی لە ئاییندەدا ئاشكرادەكات

كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی رایگەیاند، بزوێنەری نوێی ئۆتۆمبێل دروستدەكات كە بە وزەی سەوز كاردەكات، لە چوارچێوەی هەوڵەكانی كۆمپانیاكەدا بەرەو…
Total
0
Share