سەڵاح دەرگای بە ڕووی یانە داواکارەکانیدا داخست

ئەستێرەی میسریی یانەی لیڤەرپوڵ، محەممەد سەڵاح دووپاتیکردەوە، وەرزی داهاتوو لە ڕیزەکانی لیڤەرپوڵ درێژە بە یاریکردن دەدات.

فیرعەونە بچووکەکەی میسر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند، “لە ئێستادا هەموو سەرنجێکم لەسەر یاریی داهاتووی یانەکەمە و نامەوێت لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەوە قسە بکەم، بەڵام بە دڵنیاییەوە وەرزی داهاتوو دەمێنمەوە و لێرە بەردەوام دەبم.”

هەروەها دەڵێت، “لە هزری خۆمدا بیر لە گرێبەست ناکەمەوە، نامەوێت ببمە کەسێکی خۆپەرست و دوو مانگ لەمەوبەر وتم، ئەوەی گرنگە بەلامەوە ئەنجامەکانی تیمەکەمە، ئەم هەفتەیە بۆ ئێمە زۆر گرنگە و سەرنجم خستووەتە سەر یاریی داهاتوو و دەمەوێت ناسناوی چامپیۆنزلیگ بە دەست بهێنمەوە.”

محەممەد سەڵاح لەلایەن میدیاکانەوە بە چەندین یانەی وەک ڕیاڵ مەدرید و بایرن میونشن و بەرشلۆنەوە بەستراوەتەوە، بەڵام یاریزانەکە بەم وەڵامە سەرجەم یانە داواکارەکان بێهیوا دەکات.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی ئیتاڵیا "میدالیادزەکە"ی دۆزییەوە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی ئاسایش ئەركی یونامی لە عێراق درێژكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share