(ڤیدیۆ) نۆتینگام، ئارسیناڵی ڕاگرت و مان سیتی کردە پاڵەوانی وەرز

ئەمشه‌و شەممە، یارییەکانی هەفتەی (37) خولی نایابی ئینگلیزی بەردەوامییان هەبوو، ئارسیناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی دۆڕاندنی بەرامبەر نۆتینگام فۆرست تۆمارکرد، بەو ئەنجامەش یانەی مانچستەر سیتی بەفەرمی ناسناوی پریمەرلیگی بەدەستهێنا.

یانەی ئارسیناڵ لە یاریگای “سیتی گراوند” یاریی هەفتەی (37) خولی نایابی ئینگلیزی “پریمه‌رلیگ”ی بەرامبەر نۆتینگام فۆرست ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی ستیڤ کوپەر کۆتاییهات.

گۆڵەکەی نۆتینگام لە خولەکی 19 لەلایەن تایۆ ئاۆنی-یەوە تۆمارکرا.

ئارسیناڵ بە (81) خاڵەوە لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ جێگیربوو، یانەی نۆتینگام بە (37) خاڵەوە لە پلەی (16)دا جێگیربوو.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی مانچستەر سیتی کە خاوەنی (85) خاڵە بەفەرمی بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ، بەوپێیەی ئەنجامی بردنەوە لە دوایین گەڕی خولەکەدا هێشتا ئارسیناڵ ناگەیەنێتە پلەی یەکەم، ئەوەش ناسناوی نۆیەمی یانە شێنەکەیە و سێیەم ناسناوە لەسەریەک بەدەستیدەهێنێت.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر تەقە لە ئۆتۆمبێلێك كرا

بابەتی دواتر

هێڵی سەوز رایەڵەیەكی بەردەوامی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و خەڵكی خۆشەویستی كوردستانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share