پوتین: هیچ کەسێک ناتوانێت لە جیهان دامانبڕێت

 

لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا دوای هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا جەختیکردەوە، هیچ کەسێک ناتوانێت ڕوسیا لە جیهان دابڕێت و گەمارۆی بدات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە لێدوانێکدا لە کۆڕبەندی ئابوریی ئۆراسی، ڤلادیمێر پوتین ڕایگەیاند، کاریگەرییەکانی ئەو سزا ئابورییانەی بەسەر وڵاتەکەیدا سەپێنراوە زیان بە ئابوریی جیهان دەگەیەنێت نەک تەنها ڕوسیا.

وتیشی، “ئەوەی هەوڵی دوورخستنەوەی ڕوسیا بدات یەکەمجار زیان بەخۆی دەگەیەنێت”.

پوتین جەختیکردەوە، خۆرئاوا ناتوانێت وڵاتێک کەمبکاتەوە کە لە سیاسەت، ئابوری و وەرزشی جیهاندا ڕۆڵی سەرەکی هەیە، “هیچ دەوڵەتێک ناتوانێت ڕوسیا لە جیهان دووربخاتەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، “وڵاتانی خۆرئاوا یاسا و پێوەرە جیهانییە ئابورییەکان پێشێلدەکەن”.

بابەتی پێشتر

كردنەوەی مەیفرۆشییەك پیاوانی ئایینیی تووڕەكردووە و نوێژی هەینی ڕادەگرن

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەران پڕۆژە یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلی پەسەندكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت زیاتر بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بە بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت…
زیاتر ببینە

جۆ بایدن بووە 46ەمین سەرۆكی ئەمریكا

مەراسیمی سوێندخواردن و دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێی ئەمریكا لە واشنتن بەڕێوەدەچێت. ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی كانونی دووەم ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی…
Total
0
Share