وەزیرێكی تری ئێران دەخرێتە لیستی ڕەشەوە

ویلایەتە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، سزاكانی سەر ئێران فراوان دەكات و وەزیری نەوتیش دەخرێتە لیستی ڕەشەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، سزاكانی بۆ سەر تاران فراوانتر دەكات و لەو نێوەندەدا بێژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران خراوەتە لیستی ڕەشی ئەمریكاوە.

وەزارەتەكە ئاشكراشیكرد، سزاكە كەسانی تری ئێرانیش دەگرێتەوە، جگە لە كۆمپانیا و دامەزراوە ئێرانییەكان، لەنێویشیاندا وەزارەتی نەوت.

هەروەك لە بەیاننامەیەكی وەزارەتەكەدا، كە لە سایتە ئەلیكترۆنییەكەیدا بڵاوكراوەتەوە، هاتووە، سزاكان دوو نەوتهەڵگری دەریاییش دەگرێتەوە كە لەژێر ئاڵای هندۆراس و پەنەما لە ئاوەكاندان و “پەیوەندییان بە كۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێرانەوە هەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا: لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود دەکەین

نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا پەیامێکی لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی حەلەب و هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی ئەو شارە، بڵاوکردەوە.…
Total
0
Share