ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی لە زاری چەند بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی جەنگی ئەمریکا بڵاویکردەوە، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا داوای 200 ملیار دۆلاری کردووە بۆ بەردەوامیدان بە جەنگ لەگەڵ ئـ.ـێراندا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپرسانی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا بەگومانن لەوەی کە کۆنگرێسی وڵاتەکەیان قایلبێت بە داواکەیان.
ئەوەشی خستەڕوو، تێچووی جەنگی ئـ.ـێران زۆر زیاتربووە لەوەی پێشبینیکراوە، بەشێوەیەک کە تەنیا لە هەفتەی یەکەمدا تێچووی جەنگەکە زیاتر لە 11 ملیار دۆلار بووە.