ئۆباما و ترەمپ هێرش دەکەنە سەر یەکتر

کەمتر لە دوو هەفتەی ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا هێرشیکردە سەر سەرۆکی ئێستا و بەوە تۆمەتباریکرد تەنانەت ناتوانێت لەبەرامبەر کۆرۆنا خۆی بپارێزێت.

باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشوی ئەمریکا لە یەکەمین بەشداری کۆبوونەوەی پارتەکەی بۆ پشتگیری لە جێگری پێشوی خۆی کە ئێستا کاندیدی سەرەکی حزبەکەیەتی دوێنێ 21ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند، “ترەمپ دەستیکردووە بە زیندووکردنەوەی نەژادپەرستی و ئەو کەسێک لە خۆی و نزیکی خۆی نەبێت قبوڵی ناکات”.

کاردانەوەی ئۆباما بۆ قسەکانی پێشوتری دۆناڵد ترەمپە کاتێک باسی ئۆبامای کردبوو و بەناوی تەواوی خۆی ناوی هێنابوو بەناوی “باراک حسێن ئۆباما”.

بانگکردنی ئۆباما بەناوی حسێن ئۆباماوە کارێکی کرد کە ئۆباما ترەمپ تۆمەتبار بکات بەوەی ئەو کەسێکی “بچوکە و تەنها خەڵکێکی دەوێت لە چواردەوری خۆی”.

دوای قسەکانی ئۆباما ترەمپ جارێکی تر هێرشیکردەوە سەر ئۆباما و سەر سوڕمانی و بێ باوەڕی خۆی نیشاندا لەوەی ئۆباما پشتگیریی بایدن دەکات و وتی “ئایا ئەمە ڕودەدات”.

دۆناڵد ترەمپ بە لایەنگرانی حزبەکەی وت، کە ئەو باوەڕی نییە ئۆباما بە جدی پشتگیریی بایدن بکات و ڕاست ناکات.

دوای ئەم تۆمەتبارکردنەی ئۆباما بە دوو ڕووی لەلایەن ترەمپەوە، بەشێک لە چاودێران پێیان وایە کە ترەمپ دەیەوێت ناکۆکیش بخاتە نێوان بایدن و ترەمپ و سود لەو درزە وەربگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئازەربایجان: بەڵگەمان لایە سەربازی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕیزەکانی سوپای ئەرمینیادا هەن

سەرۆکی ئازەربایجان ئاشكرایدەكات، بەڵگەیان لەبەردەستدایە کە سەربازی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕیزەکانی سوپای ئەرمینیادان لە ڕوبەڕوبوونەوەکانی ناگۆرنی قەرەباغ. ئیلهام…
زیاتر ببینە

ماڵپەڕی ئەكسیسۆس: ئیسڕائیل شوێنی یۆرانیۆنە پیتێندراوەكانی ئێران دەزانێت

چەند بەرپرسێكی باڵای ئیسڕائیل رایانگەیاندووە، وڵاتەكەیان شوێنی ئەو یۆرانیۆمە پیتێندراوەی ئێران دەزانێت كە تـ.ـاران لە جیهانی دابڕاندوون. ماڵپەڕی…
Total
0
Share