ئەو كەسەی لە سنووری قەزای بەردەڕەش هاوژینەكەی خۆی كوشتبوو خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد و لە ئێستادا دەست بەسەركراوە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، ئەو كەسەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە ناحیەی ڕۆڤیای سەر بە قەزای بەردەڕەش هاوژینەكەی خۆی كوشتبوو ئەمڕۆ سێشەممە، خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كردووە و دەست بەسەركراوە.
ئاشكرایكرد، ئەو كەسە تۆمەتبارە بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا دەستپێكردووە.