بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێشوازیی لە کاندیدکردنی نوری مالکی دەکەین

سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پێشوازیی لە کاندیدکردنی نوری مالکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دەکات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، “پێشوازی لە کاندیدکردنی بەڕێز نوری مالکی لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عیراق دەکەین. ھیوادارین ئەم ھەنگاوە پرۆسەی تەواوکردنی رێکارە دەستووری و یاساییەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ خێراتر بکات.”

ئاماژەی بەوەشدا، جەخت لە هاریکاری و هەماهەنگیی زیاتر لەنێوان لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و گەیشتن بەحکومەتێکی بەهێزی خزمەتگوزار، کە رەنگدانەوەی واقیعی ئەمڕۆی وڵاتەکەمان و هێنانەدی خواستی خەڵکەکەمان بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێركۆ جەودەت: توركیا گرێبەستی لەگەڵ هەرێم بۆ گواستنەوەی نەوت هەبووە بۆیە ئێستا داوای قەرەبوو لە عێراق دەكات

د. شێركۆ جەودەت پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوە لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هۆكاری داواكەی توركیا…
زیاتر ببینە

وەزیری دارایی عێراق هەڵوێستێكی نوێ لەبارەی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە رادەگەیەنێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كۆبوونەتەوە و جەختی لە خەرجكردنی…
Total
0
Share