مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی خۆپیشاندانیان دەستپێكردەوە

سەرباری چڕبوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارین و نالەباریی كەشوهەوا، مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داواکاریی زیاتریان هەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی لە بەردەم کەمپی ناوشاری زانکۆکە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لە دروشمەكانیاندا سەرباری مووچە، داوای دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە دەکەن.

لە ماوەی ڕابردوودا مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی چەند جارێك خۆپیشاندانیان ئەنجامدابوو كە سەرەتا بەهۆی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازارەوە بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون چوار قەسابخانە داخران

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرکوک رایدەگەیەنێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئاژەڵانەوە بۆ مرۆڤ، بەتایبەتیش نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، لە…
Total
0
Share