کارگەیەک و دوو کۆمپانیای سووتەمەنی دران بە دادگا

کارگەیەک و دوو کۆمپانیای سووتەمەنی لە سنووری عەربەت دران بە دادگا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بە تۆمەتی پیسبوونی ژینگە و بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش کارگەیەک و دوو کۆمپانیای سووتەمەنیی سنووری عەربەت رووبەڕووی یاسا کرانەوە”.

دەشڵێت، “ماوەیەکە بەهۆى ئەو بۆنەی کە لەهەوادا بڵاوبووەتەوە و بووە بە هۆی بێزارکردنی دانیشتووانى سنوورەکانی (قەزای هەڵەبجەی تازە) و ( ناحیەکانی عەربەت و زەڕایەن ) و دەوروبەریان و بەگشتى هاوڵاتییان سکاڵایان هەیە و نیگەرانن، هەربۆیە لەلایەن مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى عەربەت بەدواداچوون بۆ ئەو دۆسیەیە کرا و لە ئەنجامدا توانرا کارگەیەک و دوو کۆمپانیاى سووتەمەنى رووبەڕووى دادگا بکەنەوە”.

باس لەوەشدەکات، “ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراوە لە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی و کێشەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “لەماوەی رابردوودا لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستانی عەربەت بەهەمان شێوە کارگەیەکی دیکەی سووتەمەنی روبەڕووی دادگا کرایەوە “.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: یاسای تاپۆكردنی زیادەڕۆكان زەویی بازرگانی ناگرێتەوە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەمواركردنەوەی یاسای زیادەڕۆییەكان، كە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە كرا، ئەو زەوییانە ناگرێتەوە كە ڕەگەزی بازرگانیان…
Total
0
Share