گەشتەكانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هەولێر ڕاگیران و لە سلێمانی دەستیانپێكردەوە

کەمبوونەوەی ماوەی بینین بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە، ئاسمانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هەولێری بەڕووی گەشتەکاندا داخست و لە سلێمانی گەشتەكان دەستیانپێكردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە به‌هۆی دووبارە دروستبوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارین و کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی ماوەی بینین، جارێکی تر گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی بۆ ماوه‌یەکی کاتی ڕاگیران، وەك لە ڕاگەیەندراوێكی فڕۆكەخانەكەدا هاتبوو، بەڵام دواتر و لە ڕاگەیەندراوێكی تردا فڕۆكەخانەكە دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی ڕاگەیاند.

دوێنێ بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە گەشتەكانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ڕاگیران، دواتر بۆ ماوەیەكی كەم گەشتەكان دەستیانپێكردەوە، بەڵام دووبارە چڕبوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەكە گەشتە ئاسمانییەكانی ڕاگرت و ئەمڕۆ جارێكی تر گەشتەكان دەستیانپێكردەوە، بەوەش بۆ چوارەم جار لە ماوەی 24 كاتژمێردا گەشتەكان ڕاگیران و دەستپێكرانەوە.

هەر ئەمڕۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕاگرتنی گەشتەكانی بەهۆی خۆڵبارینەوە ڕاگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی: بەهێزكردنی قەوارەی هەرێم لە رێگای هەڵبژاردنی پاك و بێگەرد لە وادەی خۆیدا دێتە دی

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆبووەوە و تەئكیدی لەسەر تەواوكردنی ئامادەكاریی یەكێتی…
Total
0
Share