پۆلیسی هەڵەبجە: دوو کەس بە تۆمەتی دزینی محاویلەی کارەبا دەستگیرکران

پۆلیسی هەڵەبجە، دەستگیرکردنی دوو کەس بە تۆمەتی دزینی محاویلەی کارەبا لە گوندی دەرەشیش رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتییەکەوە سکاڵا تۆمارکرا لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سەبارەت بەوەی محاویلەی کارەباکەی دزراوە لە گوندی دەرەشیشی خواروو، دەستبەجێ لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەست بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کرا، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە تەمەنیان 23 ساڵان و 24 ساڵانە و دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەن.

پۆلیسی هەڵەبجە، دەڵێت، تۆمەتباران لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و ئێستا راگیراون، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: شەڕی میدیایی و بەلاڕێدابردنی كێشەكان ئەزموونێكی شكستخواردووە و كێشەكان قوڵتردەكەنەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە یۆنانم بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ساڵانەی ئابوریی دێڵفی باسی دواپێشهاتە…
Total
0
Share