پلەدارێكی سوپای پاسداران لەناو تاران-دا كوژرا

سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرایكرد، ئەفسەرێكی سوپاكە بە پلەی عەقید لە تاران كوژراوە.

ڕاشیگەیاند، حەسەن سەیاد خودایاری عەقید لە سوپای پاسداران، ئەمڕۆ یەكشەممە چەند چەكدارێك لە باشووری تاران دەستڕێژی گولـلەیان لێكردووە و كوژراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی سوپای پاسدارانی ئێران، “تیرۆركردنی عەقید خودایاری كردەوەیەكی تیرۆریستییە و خۆبەزلزانیی جیهانیی لە پشتییەوەیەتی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەکسیۆس: پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ناتانیاهۆ ترەمپ بڕیاریدا دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بنێرێت

ماڵپەڕی ئەکسیۆس ئاشکرایکردووە، پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ناتانیاهۆ ترەمپ بڕیاریدا دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنێرێت. ئەکسیۆس بە…
Total
0
Share