ئیسرائیل: ئێران یاری دەکات و نیازی گەڕانەوەی بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی نییە

یائیر لابید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەدیداریدا لەگەڵ ڕۆب مالی نوێنەری ئەمریکا بۆ ‏کاروباری ئێران ئاشکرایکرد، کۆماری ئیسلامیی ئێران نایەوێت بگەڕێتەوە بۆ ‏ڕێککەوتنی ئەتۆمی و یاری دەکات.‏

بەپێی پێگەی تایمز، بەرپرسە ئیسرائیلییەکە جەختی لە هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە ‏ئێران کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، ئێران بەئاسانی دەیەوێت کات بکوژێت لەڕێگەی ‏مەرجەکانییەوە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان، تەنانەت ویستی گەڕانەوەشی بۆ ‏ڕێککەوتنی ئەتۆمیی 2015 ڕاست نییە.‏

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بە نوێنەرەکەی ئەمریکای وتووە، ئێران ئامادەکاری ناکات بۆ ‏گەڕانەوەی بەشێوەیەکی جددی بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی، کە ئەمریکا لە ساڵی 2018ـدا لێی ‏کشایەوە.‏

بڕیارە ڕۆب مالی هەریەکە لە وەزیری بەرگریی ئیسرائیل و سەرۆکی دەزگای مۆسادی ‏ئیسرائیلیش ببینێت.‏

ڕۆب مالی ئێستا بە سەردانێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و بڕیارە سەردانی هەریەکە لە ‏سعودیە، ئیمارات و بەحرەین بکات.‏

بابەتی پێشتر

ژمارەیەك ژنی ئوسترالی لەسەر ڕوتکردنەوەیان لە دەوحە سکاڵایان تۆمارکرد

بابەتی دواتر

یونسێف: تا ئێستا كۆرۆنا نەیهێشتووە 1.6 ملیۆن منداڵ بگەرێنەوە سەر خوێندن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share