بومەلەرزەیەکی بەهێز لە مەغریب روویدا و نزیکەی 300 کەس گیانیان لەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6.8 پلە لە باشووری رۆژئاوای مەراکیش لە مەغریب روویدا و بەهۆیەوە نزیکەی 300 کەس گیانیان لەدەستدا و چەندین بیناش رووخان.

وەزارەتی ناوخۆی مەغریب لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیانی ئەمڕۆ رایگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە 296 کەس گیانیان لەدەستداوە و 153 کەسیش برینداربوون، ئەوەشی خستەڕوو کە قوربانییەکان لە ناوچەکانی ئەلحوز، مەراکش، وزازات، ئەزیلال، شیشاوا و تارودانت تۆمارکراون.

بەشێک لە دانیشتوانی ئەو شارە ئەوەیان خستەڕوو، ژمارەیەک بینا رووخاون و تەلەفزیۆنی ناوخۆیی ئەو وڵاتەش ڤیدیۆی رووخانی منارەی مزگەوتێک و بڵاوبوونەوەی داروپەردووی رووخاوی سەر ئۆتۆمبێلەکانی بڵاوکردەوە.

مەراکیش، كە شارێکی گەشتیاریی کۆن و قەرەباڵغە، لەنێو ئەو ناوچانەی مەغریبدایە کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، لە گرتە ڤیدیۆییەکدا دەرکەوتووە دیوارێکی شارەکە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی ناوەڕاست بەشێکی کەوتۆتە خوارەوە و لەسەر شەقامەکە بڵاوبۆتەوە، هەروەها درزێکی گەورە لە یەکێک لە بەشەکانی تری دیوارەکەدا دەرکەوتووە.

#ئێستا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: هەشت سەربازمان بەهۆی گازی میسانەوە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایدەگەیەنێت، ژمارەی ئەو سەربازانەی بەهۆی ژەهراویبوونیان بە گازی میسان، لە ئەشکەوتێکی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا،…
زیاتر ببینە

سەرۆکی دامەزراوەی نەرامسین: ئیســ.ـرائیل پێنج جار هەوڵیداوە هێرش بکاتەسەر عێراق

سەرۆکی دامەزراوەی نەرامسین رایگەیاند، “ئیســ.ـرائیل پێنج جار هەوڵیداوە هێرش بکاتەسەر عێراق”. حەیدەر بەرزنجى، سەرۆکی دامەزراوەی نەرامسین بۆ گفتوگۆ…
Total
0
Share