نەوت بەرزبووەوە

نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە بازارەكانی جیهان بە سەروو 111 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازارەكانی جیهان 111 دۆلار و 4 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت بە بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە نرخەكەی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 110 دۆلار 46 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

نرخی نەوتی خاوی تەكساس بە 110 دۆلار و 6 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێـت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و گۆڕانكاری لە نرخەكەی پەیوەندی بە جەنگی ئۆكرانیا و سەپاندنی سزاكانی سەر ڕوسیا لەلایەن ئەمریكاوە هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی سویسرا: جنێڤ شوێنی دووەم دانوستانی ئەمریکا و ئێران دەبێت

وەزارەتی دەرەوەی سویسرا رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو خولی نوێی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە جنێڤ بەڕێوەدەچێت. وەزارەتی دەرەوەی…
Total
0
Share