بومەلەرزەیەك ژاپۆنی هەژاند

پارێزگای میاجی ژاپۆن

بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.8 پلەی ڕێختەری باكووری ڕۆژهەڵاتی ژاپۆنی هەژاند.

نوسینگەی نیشتیمانیی كەشناسیی ژاپۆن ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی نیسان بڵاویكردەوە، بومەلەرزەكە لە پارێزگای میاجی لە قوڵایی 50 كیلۆمەتر ڕویداوە و، هیچ زانیارییەكیش لەبارەی زیانە گیانی و مادییەكان بڵاونەكراوەتەوە.

نوسینگەكە ئەگەری ڕودانی تسۆنامی پاش تۆماركردنی بومەلەرزەكە بەدوورنەزانی، بەڵام دواتر هۆشدارییەكی لابرد.

لەرینی زەوی لەلایەن دانیشتوانی شەش پارێزگای ناوەڕاست و باكووری رۆژهەڵاتی ژاپۆن-ەوە هەستیپێكرا.

س: نۆڤۆستی + RT

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئێران: رووداوەکانی ئەم بەیانییە لێکەوتەی قورسی دەبێت

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، ئەمریکا پێشێلکاریی ئەنجامداوە و هێرشەکانی ئەم بەیانییەشی، لێکەوتەی قورسیان دەبێت. عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی…
Total
0
Share