ئەو كەسەی شەوی ڕابردوو تەقەی لێكرا و برینداربوو گیانيلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، خاوەنی چێشتخانەی دەنیز كە شەوی ڕابردوو تەقەی لێكرا و برینداربوو بەهۆی سەختی برینكەیەوە گیانیلەدەستدا.

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، خاوەنی چێشتخانەی دەنیز لە گەڕەكی بەختیاری كە شەوی ڕابردوو تەقەی لێكرا فیشەك بەر شانی كەوتبوو بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا.

وتيشی، “لە ئێستادا تەرمەكەی لە نەخۆشخانەی شارە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شوان کەلاری: رۆژی یەکشەممە بڕیار لەبارەی ناردنی مووچەوە دەدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی مانگی شەشەوە بڕیاردەدات. شوان…
Total
0
Share