کریستیانۆ چۆن ڕیجیم دەکات؟ هەرزانترین خواردنەکان دەخوات..

جیۆرجیۆ بارۆنی، شێفی پێشووی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەو ڕیجیمە ئاشکرا دەکات، کە یاریزانە پۆرتوگالییەکە لە ژیانی ڕۆژانەیدا پەیڕەوی دەکات.

بارۆنی بە «دەیلی میرەر» ی ڕاگەیاندووە، لەماوەی سێ ساڵی یاریکردنی «دۆن» بۆ یانەی یوڤانتۆس، توانیویەتی بە باشترین شێوە سیستەمی خۆراکیی یاریزانەکە بگۆڕێت و لە ژیانیدا بیچەسپێنێت، بە جۆرێک کە فاسۆلیا یەکێک بووە لەو پاقلەمەنییانەی لە زۆرینەی ژەمە خۆراکەکانیدا بەکاریهێناوە.

شێفە ئیتاڵییە ناودارەکە دەڵێت، «پێویستە یاریزان بەوپەڕی توانایەوە گرنگی بە جەستە و تەندروستیی خۆی بدات، وەک چۆن گرنگی بە ئۆتۆمبێلێکی فێراری دەدات.»

هەروەها دەڵێت، «کریستیانۆ خواردنە تەندروستەکان بەکاردەهێنێت، خواردنە فرێشەکان لە نموونەی ماسی، مریشک، گۆشتی گوێرەکە، هێلکە و ئەدڤۆکات و زەیتی گوێزی هیندی و برنجی ڕەش، خۆراکەکانی کریستیانۆ هەرزانن و هەندێجار پڕۆتینیان زۆر تێدایە و خاوێنن لە شەکر و کاربۆهیدرات و چەوری، ئەم سیستمە، یاخود ئەم ڕیجیمە هەر بۆ خۆی نەبووە، بەڵکو بۆ جۆرجینای هاوسەری و چوار منداڵەکەشیم داڕشتووە».

چێشتلێنەرەکەی کریستیانۆ زیاتر دەدوێت و دەڵێت، «خێزانەکە بەگشتی حەزیان لە خواردنە دەریایییەکانە، لە نموونەی پاون، هەشتپێ، هەروەها گۆشتی گوێرەکە، پاقلەمەنییەکان کە دەکرێن بە زەڵاتە، بەهۆی ئەوەی وزەیەکی زۆر بەکاردەخەن، هەندێک زەیت و شلەمەنی گرنگ بوو بۆیان، زەیتی گوێز هیندم بەکاردەهێنا و ئاوخواردنەوەشیان زۆربوو، ئاوی خاوێن، هەموو ئەمانە لەگەڵ ڕاهێنانی قورس و خەوتنی دوای نیوەڕۆ و خواردنی زوو لە ئێواران، نەک درەنگانی شەو».

بابەتی پێشتر

قەدیرۆڤ: ئێمە شەڕ لەگەڵ ناتۆ دەکەین

بابەتی دواتر

جارێكی دیكە لێخۆشبوون لە وەرگرتنەوەی پێشینەكان درێژكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share