ڕوود و خاچانۆڤ جه‌مسه‌رێکی‌ نیوه‌ی کۆتایی کراوه‌ی ئه‌مریکان

کاسپه‌ر ڕوودی نه‌رویجی و کارین خاچانۆڤی ڕووسی سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی پاڵه‌وانێتی کراوەی ئەمریکا “US OPEN” به‌ده‌ستهێنا.

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی پاڵه‌وانێتی کراوه‌ی ئه‌مریکا “فلاشینگ میدۆز”، کاسپه‌ر ڕوود، تێنسزانی نه‌رویجی به‌ ئه‌نجامی سێ کۆمه‌ڵه‌ی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ماتیۆ بیریتینی ئیتاڵی به‌ده‌ستهێنا.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه،‌ کارین خاچانۆڤی ڕووسی به‌ ئه‌نجامی سێ کۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ دوو کۆمه‌ڵه‌ له‌ نیک کیرۆسی ئوسترالی بردەوه‌.

له‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتاییدا، ڕوود و خاچانۆڤ ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌، له‌ چاوه‌ڕوانی جه‌مسه‌ری دووه‌می قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕیندا ده‌بن، که‌ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌م دوو یارییه‌ به‌هێزه‌ یه‌کلایی بکرێته‌وه‌:

ئه‌ندرێ ڕوبلێڤ – فرانسیس تیافۆی

یانیک سینه‌ر – کارلۆس ئالکاراز

بابەتی پێشتر

دەرکردنی توخێل دڕندانەیە و دوو ڕاهێنەر پاڵێوراون بۆ جێگەکەی

بابەتی دواتر

داهاتووی کۆرۆنا.. کوتانی ساڵانەی دەبێت هاوشێوەی ئەنفلوەنزا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤی و میلان یه‌کسانبوون و ڕیاڵ و پاریس له‌ کۆتا ساتدا گه‌ڕانه‌وه‌

له‌ چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی لالیگا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بردنه‌وه‌یه‌کی ئه‌سته‌می به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا تۆمارکرد، لوتکه‌ی نێوان یوڤانتۆس و میلانیش به‌یه‌کسانبوون…
Total
0
Share