پێرێز لە کۆمەڵەی گشتی ڕیاڵ مەدرید پلانە نهێنییەکەی ئەوروپای ئاشکراکرد

فلۆرنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید

سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، فلۆرنتینۆ پێرێز ئەمڕۆ شەممە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتی یانەی شاهانەی ئەنجامدا و چەندین پەیامی نهێنی و ئاشکرای ئاڕاستەی جیهانی تۆپی پێکرد.

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای یانە زەبەلاحەکەی مەدرید بەهۆی خۆپارێزییەوە بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجامدرا، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانە لە وتاری پێشەکیدا چەندین پەیامی نهێنی سەردەمی ڕابردووی بە ئاشکرا ئاڕاستەکرد.

یەکێک لە پەیامەکانی بریتیبوون لە هەڵوێستی ڕیاڵ بەرانبەر ئەنجامدانی جامی یانە سوپەرەکانی ئەوروپا، کە وەک ڕکابەری خولی یانە پاڵەوانەکان ئەژماردەکرێت (ئەگەر سازبکرێت).

لە ڕابردوودا ئەم پێشنیازە بە نهێنی باسی لێوەدەکرا، بەڵام پێرێز لەم بارەیەوە وتی، ” پەتای کۆرۆنا هەموو شتێکی گۆڕی، هەموو یانەکان هەست بە لاوازی دەکەن و تۆپی پێ کاریگەری ئابووری قورسی لەسەر دروستبووە، بۆیە پێویستمان بە پاڵەوانیەتی و کێبڕکێی نوێیە، لەپێناو بەرزکردنەوەی ڕوحیەتی یانەکان و بەهێزکردنی بوارەکە”.

سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، فلۆرنتینۆ پێرێز لە کاتی پێشکەشکردنی وتاری پێشەنکی کۆمەڵەی گشتی

هەروەها دەڵێت، ” هەمیشە یانەی شاهانە ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە بواری تۆپی پێدا، تاکە یانەیە لە بونیادی فیفاوە ساڵی 1904 بوونی هەبووە لەگەڵ حەوت فیدراسیۆنی دیکە، لە ساڵی 1955 لیکیپ سەرکەوتوبوون لە سازکردنی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و بەهۆیەوە مێژووی تۆپی پێ گۆڕانکاری بەسەرداهات، ئەگەر ئەم گۆڕانکارییانە نەبوونایە هەرگیز بەو پێگەیە نەدەگەیشتین کە ئێستا پێیگەیشتووین، بەهۆی ئەوەی بەسەرماندا هاتووە پێویستمان بە گۆڕانکارییە، یانەی شاهانە هەوڵی بۆدەدات، هاندەرانمان فشاریان لەسەر دروستبووە بەهەمان شێوە یاریزانان، بەهۆی گووشاری خولەکان و زۆری ڕوبەڕوبوونەوەکانەوە بەرپرسیاریەتیمان لەسەرشانە بۆ گۆڕانکاری، نەوەی نوێ پێویستی بە پاڵەوانیەتی و کێبڕکێی بەهێزتر و باشترە لە نێوان یانەکان”.

پەسەندکردنی میزانیە

“قرشە سپییەکە” لەبارەی میزانیەی ساڵانی 2020 و 2021وە دەڵێت، ” ڕیاڵ میزانیەی 2020ی بەبێ زیان داخست ئەوەش دەستکەوتێکی باشە لە سەردەمی قەیرانەکاندا، ئەوەی تۆمارکرا بەهۆی ڕەزامەندی یاریزانان و کادرانی یانەکەمانەوە بوو بۆ کەمکردنەوەی موچەکانیان بەبڕی لەسەدا 10، ئەگەر لە ساڵی 2020 ململانێکانی لالیگا بەردەوام نەبوونایە ڕێژەکە بۆ لەسەدا 20 زیادی دەکرد”.

سەرۆک دەڵێت، ” میزانیەی 2021 بەباسترین شێوە ئامادەکراوە و یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە ساڵی 2022 ئامادەدەبێت بۆ لەخۆگرتنی ڕوبەڕوبوونەوەکان”.

فلۆرنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید داوای سازکردنی جامی یانە سوپەرەکانی ئەوروپا دەکات

بەپێی ئەو داتایانەی سەرۆکە ناودارەکەی مێرەنگی ئاشکرایکردووە، داهاتی ساڵانە 533 ملیۆن یورۆ بووە کە کەمێک لە خەرجیاتی ساڵانە زیاتر بووە.

زێدان و ڕامۆس

پێرێز لە وەڵامی ئەندامانی کۆمەڵەی گشتی لەبارەی زینەدین زێدان و سێرجیۆ ڕامۆسەوە دەڵێت، ” شانازی بە یاریزانانەوە دەکەین ئەوپەڕی وزەی خۆیان بەگەرخست بۆ چنینەوەی نازناوی لالیگای وەرزی ڕابردوو، هێشتا متمانەمان بە پێکهاتەکەمانە، سەرکردە ڕامۆسە، لە ئێستادا وەک یەکێک لە باشترین پێکهاتەی جیهان دیاریکراوە، زینەدین زێدانیش یانەکەمانی  بەرەو سەرکەوتنەکان بردووە و 11 نازناوی وەک ڕاهێنەری ڕیاڵ چنیوەتەوە، زیزۆ نمونە و سونبولی یانەکەمانە وەک یاریزانێک، وەک ڕاهێنەرێکیش”.

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل ڤیدیۆی چۆنیەتی کوشتنی زانا ئەتۆمییەکەی ئێرانی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی چاكبوونەوە و توشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share