نوێترین لێدوانی ئەنچیلۆتی

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕەتیکردەوە واز لە کاری راهێنەرایەتی بهێنێت و پێیوایە هێشتا وەک ڕابردو خواستی بردنەوەى هەیە.

ئەنچیلۆتی دەڵێت:

هێشتا چێژ لە کاری راهێنەرایەتی دەبینم، تەنها تەمەنم زیادی کردووە دەنا خواستم وەک ڕابردوو هەیە بۆ بردنەوە

هیچ گرێبەستێکم لە سعودییەوە پێ نەگەیشتووە، من لە ڕیاڵ دڵخۆشم و هەموو دنیا ئەوە دەزانێت

ئیبراهیم دیاز لە روی جەستەییەوە باشترە و بەهێزترە خیبرەی زیاتری پەیدا کردووە لە میلان

بیرمان لە کڕینی ئۆسمین نەکردۆتەوە، پێمانوایە بیلینگهام دەتوانێت وەک بنزیمە یاریی بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share