جۆنی دێپ دووردەخرێتەوە و ژنێك ڕۆڵی جاک سپارۆ دەگێڕێت

بەهۆی كێشەكەی لەگەڵ ئەمبەر هێردی هاوژینی پێشووی، كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی فیلم جۆنی دێپ دووردەخەنەوە و لە دوایین بەشی زنجیرە فیلمی چەتەکانی کاریبیان-دا، ژنە ئەکتەر مارگۆت ڕۆبی ڕۆڵی جاک سپارۆ دەگێڕێت.

ماوەیەكە ئەكتەری ناوداری هۆڵیوود جۆنی دێپ و ئەمبەر هێردی هاوژینی پێشووی لە دادگان و یەكتری تۆمەتباردەكەن.

لە دانیشتنەکانی دادگاییكردنەكەدا ئەمبەر هێرد بانگەشەی ئەوە دەكات كە جۆنی دێپ لێیداوە، لە بەرامبەردا جۆنی دێپ دەڵێت، “من لە ئەمبەرم نەداوە، بە پێچەوانەوە ئەو لە منی داوە و بەڵگەم هەیە”.

بەهۆی كێشەكە و پرۆسەی دادگاییكردنەكەوە، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی سینەمایی و دروستكردنی فیلم، جۆنی دێپ لە فیلمە نوێیەکانیان دووردەخەنەوە، سەرەتاش لە بەشی شەشەمی فیلمی چەتەکانی کاریبیان-دا جۆنی دوورخرایەوە و بڕیارە ژنە ئەکتەر مارگۆت ڕۆبی ڕۆڵی جاک سپارۆ یان هاوشێوەی ئەو بگێڕێت كە لە هەموو بەشەكانی تردا ڕۆڵی ئەو كارەكتەرە سەرەكییە درابوو بە جۆنی.

دوای ئەو بڕیارە، هەوادارانی جۆنی دێپ ناڕازین و داوای گەڕاندنەوەی ئەو ئەكتەرە بۆ ڕۆڵبینین لە فیلمەكەدا دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەناڵێکی فەرەنسی فیلمێکی دۆکیومێنتاری بەناوی ‘کوردستان خەزێنەی میزۆپۆتامیا’ بڵاودەکاتەوە

کەناڵی ئارتی ئەڵمانی-فەرەنسی، فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەسەر شوێنەوارە دێرینەکانی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە تا ئێستا 20%ی…
Total
0
Share