بەختیار عەلی “بەندەر فەیلی” بڵاودەکاتەوە

ڕۆمانێکی نوێی بەختیار عەلی نووسەر و ڕۆشنبیری کورد بەناوی “بەندرە فەیلی” بڵاودەکرێتەوە، ڕۆمانەکە باس لە ژیانی منداڵێکی کوردانی فەیلی دەکات کە لە زینداندا لەدایکدەبێت و گەورە دەبێت.

بەختیار عەلی لە پەڕەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک لەبارەی ڕۆمانەکەوە دەڵێت، ” ڕۆمانەکە بیرهێنانەوە و ئاوڕدانەوەیەکە لە تراژیدیایەکی گەورە و ترسناک و فەرامۆشکراوی میللەتەکەمان کە تراژیدیای کوردانی فەیلییە، بەندەر فەیلی تەنیا ناوێک نییە، بەڵکو میتافۆرێکە بۆ میللەتێک هەمیشە دۆخی زیندان و نامۆبوون دەژی”.

وەک بەختیار عەلی لە کورتەیەکدا سەبارەت بە ڕۆمانەکەی باسیدەکات، ڕۆمانەکە باس لەو منداڵە دەکات بەناوی “بەندەر فەیلی، کە لە ساڵی 1980دا لە یەکێک لە زیندانەکانی بەغداد لەدایکدەبێت، لەبەر چەند هۆیەکی نادیار و بە فەرمانی بەرپرسە باڵاکانی دەوڵەت، دەبێت منداڵەکە لە زیندان بمێنێتەوە و لەوێ گەورە ببێت چیرۆکی ئەم کتێبە بەسەرهاتی ژیانی بەندەر و وردبوونەوەیە لە ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەبوونی”.

بەختیار عەلی ڕایگەیاندووە، ڕۆمانی “بەندەر فەیلی” لە داهاتوویەکی نزیکدا لە ناوەندی ڕەهەند بڵاودەکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

هەسارەی زەوی باجی ناكۆكییەكانی واشنتن و پەكین دەدات

بابەتی دواتر

ڕەنگەكانی یەكپۆشیی زانكۆی سەڵاحەدین دیاریكران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share