شەپۆلێكی تری خۆڵبارین بەڕێوەیە و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

شەپۆلێكی خۆڵبارینی چڕ كوەیت و سعودیەی گرتووەتەوە و ڕوو لە عێراق دەكات.

ئەمڕۆ سێشەممە شەپۆلێكی خۆڵبارینی چڕ كوەیتی گرتەوە و گەیشتە سعودیە و كەشوهەوای ئەو دوو وڵاتە گۆڕاون بۆ خۆڵبارینی تەواو و مەودای بینین كورتبووەتەوە، گەشتی فڕۆكەخانەكانیش ڕاگیراون.

دەستەی كەشناسیی عێراق ئاشكرایكرد، ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە عێراق دەگرێتەوە و ڕۆژی هەینیی داهاتوو كاریگەرییەكانی دەردەكەون و خۆڵبارین سەرهەڵدەداتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی دەستەكە، سبەینێ چوارشەممە كاریگەرییەكانی خۆڵبارین كەمدەبنەوە و ئاسمان ڕوو لە ساماڵبوون دەكات، بەڵام پلەكانی گەرما بە بەراورد بە ئەمڕۆ سێشەممە بەرزدەبنەوە.

دەستەی كەشناسیی عێراق دەڵێت، لە ڕۆژی هەینییەوە جارێكی تر ڕادەی خۆڵبارین زیاددەكات و ئاسمانی سەرتاسەری عێراق تۆزاوی دەبێت و پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کشتوکاڵی هەرێم: زۆرینەی نیشانەکانی وشکەساڵی دەرکەوتوون

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایدەگەیەنێت، “زۆرینەی نیشانەکانی وشکەساڵی دەرکەوتوون”. هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەئاوییەکانی هەرێم، رایگەیاند،…
Total
0
Share