داوای یاسایی لەسەر “گەمەی تەختە شاهانەییەکان” تۆماردەکرێت

کێسی مایکڵز ئەکتەری بەشدار لە “گەمەی تەختە شاهانەییەکان”دا داوای یاسایی لەسەر بەرهەمهێنەرانی زنجیرەکە تۆماردەکات، بەهۆی ئەوەوە کاتی وێنەگرتن تووشی پێکانێکی مەترسیدار بووە لە قاچی چەپیدا.

بەپێی پێگەی “Variety”، پێکانەکە لە کاتی وێنەگرتنی زنجیرەی 3دا بووە، کاتێک مایکڵز لەگەڵ چەند ئەکتەرێکی لاوەکیی دیکەدا و بەسەر دیواری قەڵایەکەوە بوون و داوایان لێکراوە لە بەرزیی 12 پێوە خۆیان هەڵبدەنە خوارەوە.

پاش خۆبەردانەوەیان، کەوتوون بەسەر چەند کارتۆنێکدا کە دانرابوون تاکو زیانیان پێنگات، بەڵام بە گوتەی مایکڵز ئەو بۆکسە کارتۆنییانە بە سروشتی خۆیان بەهێز نین و بۆ ئەو کارە نابن.

لەم جووڵەیەدا مایکڵز قاچی چەپی بە جۆرێکی مەترسیدار شکاوە و چەندین نەشتەرگەری و چەندین شێوازی چارەسەری سرووشتی و دەروونیی بۆ ئەنجامدراوە.

بۆیە لەبەرامبەر ئەم ڕووداوە نەخوازراوەدا ئەکتەرەکە داوای قەرەبوویەک دەکات بە بڕی 5 ملیۆن دۆلار.

بابەتی پێشتر

لە ڕووداوێكی تەقەكردندا لە ئەمریكا 10 كەس كوژران

بابەتی دواتر

فەتحوڵا حوسێنی: پارتی ئەجێندای توركیا جێبەجێدەكات و دەروازەی پیشخاپووری داخستووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share