بۆ پێشبڕکێی سامسۆنگ.. گووگڵ کاتژمێرە نوێیەکەی ئاشکرادەکات

لە دوایین ڕووداوی تەکنەلۆژیی خۆیدا، کۆمپانیای گووگڵ کاتژمێرە زیرەکەکەی (PixelWatch) دەخاتەڕوو و چەند تایبەتمەندییەکیشی ئاشکرادەکات.

وابڕیارە ئەم کاتژمێرە زیرەکەی گووگڵ کێبڕکێی کاتژمێرە زیرەکەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ بکات.

کاتژمێرەکە ڕوونما(شاشە)یەکی بازنەیی هەیە کە قەراغەکانی کەمێک چەماونەتەوە، چێوەکەی کانزاییە و چەندین جۆری جیاجیای قایشیش تا پێوەی بکرێت.

ئەم کاتژمێرە بە سیستمی Wear OS 3 کاردەکات و لەگەڵ زۆربەی بەرهەم و تەکنەلۆژیاکانی دیکەی گووگڵدا بەکاردەهێنرێت، هەروەها لەگەڵ پرۆگرامەکانی وەرزش و تەندروستیی “Fitbit”یشدا.

هەروەها کاتژمێرەکە توانای پێوانی ترپەکانی دڵ و چاودێریکردنی نوستنی بەکارهێنەرەکەشی هەیە.

گووگڵ هێشتا وردەکارییەکانی کاتژمێرەکەی لەڕووی نرخ و تایبەتمەندییەوە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام وابڕیارە لە پاییزی ئەمساڵدا بکەوێتە بازاڕە جیهانییەکانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژیانی نهێنیی قرشەکان.. توێژینەوەیەک تۆڕە کۆمەڵایەتییە سەرسووڕهێنەرەکانیان دەخاتەڕوو

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە دەقی توێژینەوەیەکەوە گواستوویەتییەوە، قرشەکان ژیانی کۆمەڵایەتیی زۆر لەوە ئاڵۆزتریان هەیە کە پێشتر زانراوە و…
Total
0
Share