لە کێبڕکێی ئایفۆندا.. گووگڵ چەند تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ ئاندرۆید زیاددەکات

گووگڵ وەشانێکی ئەزمونیی Android 13ی ڕاگەیاندووە کە تایبەتمەندیی نوێ بۆ مۆبایلەکانی ئەو سیستمە زیاددەکات.

بەپێی شارەزایانی بواری تەکنەلۆژیا، دیارترین تایبەتمەندیی ئەم وەشانە نوێیە خزمەتگوزاریی نوێی “spatializer”ە و کێبڕکێی “Spatial Sound”ی ئەپڵ دەکات، کە تایبەتە بە گوێگرتن لە گۆرانی و شێوازی دەنگ.

خزمەتگوزارییە نوێیەکە دەنگی ڕوونتر و کاریگەریی سێڕەهەندی بە دابەشکردنی دەنگەکان دەدات لە کاتی گوێگرتن لە گۆرانیدا.

چاوەڕواندەکرێت ئەم خزمەتگوزارییە لە کۆتایی ئەمساڵدا و لەگەڵ بڵاوبوونەوەی وەشانی یەکجاریی Android 13دا کارا ببێت و لەگەڵ بیستۆکەکانی Pixel Buds و جۆرە نوێیەکانی دیکەی بیستۆکەکانی گووگڵدا کار بکات.

شارەزایان ڕایانوایە ئەم هەنگاوەی گووگڵ بە ئامانجی پەرەپێدانی جۆرێکی نوێی بیستۆکە زیرەکەکانە، تاکو کێبڕکێی بیستۆکەکانی “AirPods Max” و سیستمە دەنگییە زیرەکەکانی دیکەی ئەپڵ بکات.

بابەتی پێشتر

كەنەدا ئەو كەسانە سزادەدات كە لەسەر مانگ یان لە بۆشایی ئاسماندا تاواندەكەن

بابەتی دواتر

بەم ڕێنماییانە لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا تەندروستیی چاوت بپارێزە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەستی فیلم پرسی فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی بردە دادگا و دەزگای فێستیڤاڵەكەش دەڵێت: سبەی دەستپێدەكەین

خاوەنی كۆمپانیای مەستی فیلم ڕایدەگەیەنێت، لە ساڵانی ڕابردوودا فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی-یان بەڕێوەبردووە، بەڵام ئەمساڵ دەزگایەكی دیكە بەهەمان…
Total
0
Share