قوفڵی ددان، ڕێگایەکی دیکە بۆ دابەزاندنی کێش

لەم سەدانەی دوایدا، کێشەیەک بەردەوام لەگەڵ مرۆڤەکاندا هاتووە، کە زیادەی کێشی لەشە، بۆ دابەزاندنی ئەو زیادەیە لە کێشی لەش، مرۆڤ و شارەزایانی تەندروستی چەندین شێوازیان بۆ دابەزاندنی کێش تاقیکردووەتەوە، لە نوێترین داهێنانیشدا هەوڵدەدرێت لە ڕێگەی قوفڵدانی ددانەکانەوە ڕێگری لە خواردن بکرێت.

زانایانی زانکۆی (ئۆتاگۆ لە نیوزلەند و لیدز لە بەریتانیا) داهێنانێکی دیکەیان کردووە بۆ ڕێگری لە زۆرخۆری ئەویش دروستکردنی قوفڵی ددانە.

قوفڵەکە لە هەردوو ڕیزە ددانەکانی خوار و سەرەوە جێگیر دەکرێت و تەنها ڕێگە بە دوو ملیمەتر کردنەوەی دەم دەدات، ئەو ڕێژەیە لە دەمکردنەوە ناتوانێت هاوکاری مرۆڤ بکات بۆ نانخواردنێکی تەواو.

دوای ڕاگەیاندنی داهێنانەکە، بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان داهێنانەکەیان بەراورد کردووە بە شێوازەکانی ئەشکەنجەدان لە سەدەکانی ناوەڕاستدا، کە لەو کاتەدا قوفڵ دراوە لە دەمی هەندێک کەس وەک جۆرێک لە ئەشکەنجە.

داهێنانەکە لە ڕێگەی دوو موگناتیسەوە لەسەر ڕیزە ددانەکانی خوارەوە و سەرەوە دادەنرێت و ڕێگە بە کردنەوەی دەم نادات، لەگەڵ ئەوەش لە تاقیکردنەوەی داهێنانەکەدا لەسەر 7 ژنی قەڵەو تاقیکراوەتەوە، ئەوان سودی زۆریان بینیووە و زیاتر لە 6 کیلۆ دابەزیوون، بەڵام وەک خۆیان وتوویانە کێشەی بۆ قسەکردنیان دروستکردووە.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی زانکۆی ئۆتاگۆی نیوزلەند، داهێنانەکە بۆ ئەو کەسانەش بەکاردەهێنرێت، کە چاوەڕێ دەکرێت کێشی لەشیان دابەزێت تا نەشتەرگەریان بۆ ئەنجامبدرێت.

بابەتی پێشتر

بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی غاز هاوڵاتییەکی کورد گیانی لە دەستدا

بابەتی دواتر

کەشناسی هەرێم پێشبینی دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share