گووگڵ و ئەپڵ زیاتر لە 1.5 ملیۆن یاری و بەرنامە لەکاردەخەن

هەریەک لە کۆمپانیاکانی ئەپڵ و گووگڵ کار بۆ لەکارخستن و لابردنی 1.5 ملیۆن بەرنامە و یاریی جیاجیا دەکەن.

هۆکاری سەرەکیی ئەم بڕیارە، ئەوەیە زۆربەی ئەو بەرنامە و یارییانە نوێنەکراونەتەوە و لە ئێستادا کۆن بوون.

ئەم کۆنییە کێشەی ئاساییشی ئەلیکترۆنی دروستدەکان و وادەکات بەرنامە و یارییەکان بە ئاسانی هاک بکرێن و زانیارییان لێوە ببرێت.

بەڵام کۆمپانیاکان دەتوانن تەنیا لە فرۆشگا ئەلیکترۆنییەکانی خۆیاندا بیانسڕنەوە، بۆیە باشتر وایە بەکارهێنەران مۆبایلەکانی خۆیان بپشکنن و ئەو بەرنامە و یارییانە لاببەن، کە ئیدی کۆن بوون و “ئەپدەیت”ـیان بۆ نایەت.

شارازەیان تێبینییانکردووە، فرۆشگای ئەلیکترۆنیی “گووگڵ پلەی” زیاتر لە 869000 بەرنامە و یاریی کۆن و فەرامۆشکراوی تێدایە، لەکاتێکدا کە گرۆشگای “ئەپڵ ستۆر” 650.000  بەرنامە و یاریی لەم جۆرە لەخۆدەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ یەکەمجار توێژینەوەیەکی ئەوروپی هۆکاری کەمبوونەوەی باڵندە لەجیهاندا دەردەخات

توێژینەوەیەکی ئەوروپی باس لەوەدەکات ئەو مادەیەی لە گوللـەی ڕاوچییەکاندا بەکاردەهێنرێت هۆکارێکە لە کەمبوونەوەی ژمارەی باڵندە ڕاوکەرەکان لانیکەم 55…
زیاتر ببینە

داهاتی بەناوبانگترین هونەرمەندی جیهانی بۆ نەخۆشخانەیەکی منداڵانی ئۆکرانیا تەرخاندەکرێت

کارێکی هونەریی هونەرمەندی ناسراو بە ناوی “بانکسی”ەوە، لە زیادکردنێکدا بە بڕەپارەیەکی زۆر دەفرۆشرێت و داهاتەکەشی بۆ نەخۆشخانەیەکی منداڵان…
Total
0
Share