لە شەقڵاوە تەقە لە چەند ماڵ و ئۆتۆمبێلێك كران

لەلایەن هێزێكی ئەمریكییەوە لە ناحیەیەكی سەر بە قەزای شەقڵاوە بە هەڵە تەقە لە چەند ماڵ و ئۆتۆمبێلێك كران و زیانی لێكەوتووەتەوە.

ڕووداوەكە لە ناحیەی باسڕمە بووە و هاوڵاتییەكی دانیشتووی ناحیەكە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، كاتژمێر 10 بۆ 10:30 خولەكی ئەمشەو لەلایەن ئەو هێزە ئەمریكییەی لە فڕۆكەخانەی هەریر جێگیركراون، تەقە ئاراستەی ژمارەیەك ماڵ كراوە.

وتیشی، بەهۆی تەقەكردنەكانەوە نزیكەی 12 ماڵ و ئۆتۆمبێل زیانیان پێگەیشتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

هێزە ئەمریكییە ڕۆژانە لە فڕۆكەخانەكە مەشق و ڕاهێنان دەكەن، بەڵام ئەوە یەكەمجار ڕووداوی لەوجۆرەیان لێ ڕووبدات، وەك ئەوەی ئەو هاوڵاتییە ئاماژەی پێدا.

باسرمە سەر بە قەزای شەقڵاوەیە و دەكەوێتە سنووری پارێزگای هەولێرەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیچ کەسێک لە سلێمانییەوە ئەو چەکانەی نەدزیوە و سەرۆک ترەمپیش لە خۆیەوە ئەو قسانە ناکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانی دیدارێک لەگەڵ پیێرس مۆرگان، وەڵامی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا…
Total
0
Share