لە ڕۆژانی جەژندا 147 هەزار گەشتیار ڕوویان لە سلێمانی كردووە

لە سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵدا 147 هەزار گەشتیار سەردانی شاری سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەریان كردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، پێی ئامارە تۆماركراوەكان، لە ڕێگەی بازگە و دەروازە سنووریەكان و فڕۆكەخانەوە، 147هەزار گەشتیاری شارەكانی عێراق و وڵاتی ئێران و بیانی بۆ جەژن سەردانی سلێمانی و سەیرانگا و هاوینە هەوارەكانی سلێمانیان كردووە و 80%ی ئەو گەشتیارانە لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هاتوون.

ئاماژە بەوە كراوە، لە جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵدا هاوینەهەواری دوكان قەرەباڵغترین ناوچەی گەشتیاری بووە و زیاتر لە 170 هەزار سەردانیكار و گەشتیار سەردانی هاوینەهەوارەكەیان كردووە.

بابەتی پێشتر

بایدن وتەبێژی نوێی كۆشكی سپی دیاریكرد

بابەتی دواتر

سلێمانی.. ئاگر لە فامیلی مۆڵ كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share