سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لەسلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی بڕیاری پێدانی لۆگۆ بە تاكسییەكان دەدات و دەڵێت، ” شۆفێران دەتوانن لۆگۆ بۆ تاكسییەكانیان وەربگرن و غەرامە ناكرێن”.
جەلال ئەبوبەكر، سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕۆژانە شۆفێرانی تاكسی سەردانی كۆمپانیاكە دەكەن بۆ وەرگرتنی لۆگۆی تاكسی كە لۆگۆی ناوشاری سلێمانی ڕەنگی شینە و دەرەوەی شار ڕەنگی سوورە.
ئاشكرایكرد، “هەر شۆفێرێك بیەوێت لۆگۆ وەربگرێت سەرەتا فۆرمێك وەردەگرێت و مۆڵەتەكەی دەگۆڕێت بۆ مۆڵەتی تاكسی و دواتر چەند فەرمانگەیەكی بۆ دیاریكراوە تەواوی دەكات و سەردانی كۆمپانیاكە دەكات و لۆگۆكە وەردەگرێت”.
سەرۆكی سەندیكای شۆفێران وتی، ” هەر شۆفێرێكی تاكسی مامەڵەی وەرگرتنی لۆگۆ بكات سزانادرێت و لەڕێگای مەفرزەكانی هاتوچۆوە تاوەكو ئێستا لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو شۆفێرانە نەكراوەكە لۆگۆیان وەرنەگرتووە”.