دوو کەس دەستگیرکران کە 60 چۆلەکەیان کوشتووە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی راوکردنی 60 چۆلەکە و حەوت کۆتر راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، ” بە مەبەستی نەهێشتن و رێگریکردن لە دیاردەی راوکردنی باڵندەی کێوی، مەفرەزەیەك لە کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی شارەزوور دەستیان کرد بە گەڕان و پشکنین لە قەزای شارەزوور ، لە ئەنجامدا توانیان دوو هاوڵاتی دەستگیربکەن کە 60 چۆلەکە و حەوت کۆتریان راوکردبوو”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە هەمان هەڵمەتدا دەستگیرا بەسەر چەکێکی جۆری بادی، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێککاری یاسایی”.

 

بابەتی پێشتر

سلێمانی ئامادەکاری بۆ 238 ساڵەی یادی دامەزراندنی دەکات

بابەتی دواتر

کەشناسی: نمەباران دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share