چۆن پارێزگاری لە ددانەکانت دەکەیت لەماوەی دووگیانیدا؟

جەستەی ژنان لەماوەی دووگیانیدا ڕووبەڕووی زۆرترین کاریگەری و زیان دەبێتەوە، ئەگەر خواردن و خووە ڕۆژانەکانی تەندروست نەبن، ددانەکان یەکێکن لەو ئەندامانەی بەشێکی زۆری ئەو زیانانەیان بەردەکەوێت، بۆ پارێزگاری لێیان پێویستە پابەندی ئەو خۆراکە تەواوکارانە بن کە کەموکوڕییەکانی ددان پڕدەکەنەوە.

ئەو کێشانە چین کە لەماوەی دووگیانیدا ڕووبەڕووی ددان دەبنەوە؟

یەکەم: دروستبوونی برین و گۆشت لەسەر پووکی ددان، هۆکاری ئەم کێشەیە فراوانبوونی موولولەکانی خوێن و زیاتر تێپەڕینی خوێنە بەناویاندا ئەوەش بەهۆی گۆڕانکاری لە هۆرمۆنەکانی ژناندا لەو ماوەیەدا.

دووەم: هەوکردنی پووک، ئەمە لەدیارترین کێشەکانی ددانە لە ژنانی دووگیاندا، کە تووشی هەوکردنێکی توندی پووک دەبن، تاڕادەی خوێنبەربوون لەم حاڵەتەشدا پووک گەیشتووەتە لاوازترین ئاست.

سێیەم: کلۆربوونی ددان، ژنانی دووگیان لە مانگی سێیەمی دووگیانیانەوە ڕووبەڕووی حاڵەتی کلۆربوونی ددانەکانیان دەبنەوە هۆکارەکەشی بۆ دەردانی زۆری ترشەڵۆکەکان دەگەڕێتەوە کەدەبێتە هۆی ئازارێکی زۆر لە ماوەی سەرەتای دووگیانیدا.

چۆنێتیی پاراستنی ددان لە ماوەی دووگیانیدا:

  • گرنگیدان بە تەندروستیی ددان بەرلە ماوەی دووگیانی تاوەکو زیاتر بەرگەی کێشەکانی نۆ مانگی دووگیانی بگریت.
  • سەردانکردنی بەردەوامی پزیشکی ددان لەماوەی دووگیانیدا بۆ چاودێرکردنی تەندروستیی ددان و پووک.
  • جێبەجێکردنی ڕێنماییە ڕۆژانەکانی پەیوەست بە تەندروستی و خاوێنی ددانەکان، وەک شتنی ددانەکان ڕۆژانە دووجار، هەروەها بەکارهێنانی چارەسەر و دەرمانەکانی پاراستنی پووک.
  • گرنگیدان بە خواردنی تەندروست لەماوەی دووگیانیدا، چونکە خواردنی تەندروست دەتوانێت کەموکوڕییەکانی کالسیۆمی جەستە و ددان بۆ دایک و منداڵیش پڕبکاتەوە.
بابەتی پێشتر

یەبەشە: هێرشەکانی عێراق بۆسەر شەنگال بە فەرمانی تورکیا و هاندانی پارتییە

بابەتی دواتر

هێڵی بەرگریی بەرشلۆنە دەبێتە چێڵسی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵمەتی کوتان دەستیپێکرد

لە چەمچەماڵ هەڵمەتی کوتانی ئەو منداڵانەی لە کوتان دواکەوتوون دەستیپێکرد. ئەمڕۆ چوارشەممە هەڵمەتی کوتان بۆ ئەو منداڵانەی لە…
Total
0
Share