بایدن تووشی كۆرۆنا بوو

كۆشكی سپی بڵاویكردەوە، دوای ئەنجامدانی پشكنین دەركەوتووە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا تووشی كۆرۆنابووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كۆشكی سپیی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای پشكنین ئەنجامەكان دەریخستوون كە جۆ بایدن تووشی كۆرۆنا بووە.

سەرۆكی ئەمریكا كە ئێستا تەمەنی 79 ساڵە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەمیانەی سەردانی بۆ كارگەیەك باسی لەوەكردبوو كە تووشی شێرپەنجە بووە.

ئەوەش لە تویتەر هەرایەکی گەورەی نایەوە، بەڵام دواتر کۆشکی سپی هەر زوو قسەکانی ڕاستکردەوە و بە ڕاگەیەندراوێك وتی، مەبەستی ئەوە بووە کە لە ڕابردوودا تووشی شێرپەنجە بووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی كۆشكی سپی، ئەوە ڕوون بووەتەوە کە بایدن لەکاتی گەنجێتیدا کاتێکی زۆری لەبەر هەتاو بەسەربردووە، بۆیە تووشی نەخۆشییەكە بووە و ژمارەیەک برینی شێرپەنجەی پێستی بە نەشتەرگەریی لابردووە پێش ئەوەی دەست بە سەرۆکایەتییەکەی بکات.

بابەتی پێشتر

مەسەلەی مان و مردنی شوماخەر سەریهەڵدایەوە

بابەتی دواتر

كۆنترۆڵی جۆری: بەرهەمی ناوخۆ مەترسیدارە و شیاونییە بۆ خواردن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share