لەسەر شێوەی ئینستگرام.. وەتسئەپ خۆی بۆ گۆڕانکارییەکی گەورە ئامادەدەکات

وەتسئەپ ئامادەکاریدەکات بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکارییەکی گەورە لە تایبەتمەندیی “ستاتوس”دا، کە لە ساڵی 2017ەوە خستوویەتیە کار بەڵام وەک پێویست لەلایەن بەکارهێنەرانەوە پێشوازیی لێنەکراوە.

لە وەتسئەپدا “ستاتوس” هاوشێوەی “ستۆری”ی ناو ئینستگرام و سناپچاتە، کە بریتین لەو وێنە و ڤیدیۆ ڕۆژانانەی بەکارهێنەر بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بڵاویاندەکاتەوە.

بەپێی پێگەی “وابیتا ئینفۆ”، وەتسئەپ بەنیازە “ستاتوس” بەربڵاوتر بکات لەناو بەکارهێنەرانیدا، بە هەمان شێوەی ئینستگرام.

لە ئێستادا ناتواندرێت “ستاتوس”ی کەسێک ببینرێت لەڕێگەی کردنەوەی بەشی تایبەت بەو خسڵەتەوە نەبێت، بەڵام لە داهاتوودا کۆمپانیاکە بەنیازە وەک ئینستگرام ئەم تایبەتمەندییە ببەستێتەوە بە وێنەی بەکارهێنەرانەوە، تاکو لەو ڕێیەشەوە بتوانیت ستاتوسەکانیان ببینیت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی: با دادگا “كێشەی” دوا ڕۆژەكانی بابلۆ یەكلابكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی، ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی پرسی “نمایشی شانۆیی دوا ڕۆژەكانی بابلۆ”وە بڵاوكردەوە و ڕوونكردنەوە لەو…
زیاتر ببینە

كەشوهەوا دەگۆڕێت.. پێشبینییەكان بۆ ڕۆژانی داهاتوو ئاشكراكران

پێشبینییەكانی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو بڵاوكرانەوە، پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و خۆڵبارین سەرهەڵدەداتەوە. دەستەی كەشناسیی عێراق، پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای…
Total
0
Share